لە سلێمانی بڵندگۆ لە چەند شوێنێكی دیكە قەدەغە دەكرێت
پێشتر لە ناو بازاڕ و كۆڵانەكان قەدەغە كرا
K24 - سلێمانی
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی بڕیاریدا به‌كارهێنانی بڵندگۆ و هه‌موو جۆره ئاهه‌نگ گێڕانێكی له پاركی هه‌واری شار قه‌ده‌غه بكرێت.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی کە واژۆی ئاكۆ عه‌لی، جێگری سه‌رۆكی شاره‌وانی سلێمانی بەسەرەوەیە تیایدا بڕیاریداوه "ئاهه‌نگ گێڕانی هاوسه‌رگیری، شه‌كراو خواردنه‌وه و هه‌ر ئاهه‌نگێكی دیكه‌ی گه‌وره و به‌كارهێنانی بڵندگۆ له پاركی هه‌واری شاردا قه‌ده‌غه بكرێت".
له نووسراوه‌كه‌دا ئاماژە بەوەشکراوە "بڕیاره‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیاری ژماره 413ی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی سلێمانی بووه و له رۆژی (20ی ئابی 2019) جێبه‌جێ ده‌كرێت.
پێشتر قایمقامیەتی ناوەندی سلێمانی بە بڕیارێك بەكارھێنانی بڵندگۆی لەلایەن دوكاندار و كاسبكاران لە شوێنە گشتییەكان قەدەغە كردبوو، لەو چوارچێوەیەشدا لە ھەڵمەتێكدا لەناو بازاڕ و كۆڵانەكانی سلێمانی دەست بەسەر ژمارەیەك بڵندگۆ داگیرا.
ھ.م