نوجه‌با: هه‌ر حكوومه‌تێكی عێراقی دژایه‌تی ئێران بكات ده‌ڕوخێت
میلیشیای نوجه‌با چاودێریی بنكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
گروپی چەکداری بزوتنەوەی نوجەبا دووپاتیدەکاتەوە، هەر حکوومەتێکی عێراق، دژایەتی ئێران بکات، لەماوەی چەند هەفتەیەکدا دەڕووخێت.
لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ سەعید جەلیلی ئەندامی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، نەسر شەمەری گوتەبێژی بزوتنەوەی نوجەبا رایگەیاند: "هەر حکوومەتێکی عێراق، دژایەتی ئێران بکات، لەماوەی چەند هەفتەیەکدا دەڕووخێت".
ئەمەش دوای لێدوانەکەی پێشتری شەمەری دێت، کە گوتبووی چاودێری بەسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکەن، کە ژمارەیان 11 بنکەیە".
چەند رۆژێکە ئەو بەرپرسەی بزوتنەوەی نوجەبا، کە گروپێکی نێو حەشدی شەعبییە لە ئێرانە و هەرجارەی لەگەڵ بەرپرسێکی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوەو بە دڵی ئەوان لێدوان دەدات.
گوته‌بێژه‌كه‌ی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای عێراقی له تارانی پایته‌ختی ئێران و له‌میانی دیداری به‌رپرسانی باڵای ئێران گووتی: "ئێران نموونه‌ی پێشه‌نگی ئێمه‌یه له به‌رگریكردن، چونكه به پره‌نسیپه‌كانی ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی، دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران گۆشكراون".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "ئێمه وه‌ك سه‌رجه‌م موسڵمانانی دیكه شانازیی به سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌كه‌ین، عێراقییه‌كانیش به‌گوێره‌ی په‌روه‌رده‌ی ئیمام خومه‌ینی، ئه‌مه‌ریكا به شه‌یتانی گه‌وره ده‌زانن".