بە چەند ھەنگاوێك رێگری لە بەكارھێنانی ئۆتۆمبێلی حكوومی دەكرێت
لە دوای لێدانی لۆگۆی حكوومەت چەند ھەنگاوێكی دیكە دەنرێت
K24 - ھەولێر
ئۆتۆمبێلە حكوومییەكان لە ھەرێمی كوردستان لۆگۆی حكوومەتیان لێدەدرێت و ھەر كەسێكیش بۆ كاری كەسی و بەرژەوەندی تایبەت بەكاری بێنێ رووبەڕووی دادگا دەكرێتەوە و سزا دەدرێت.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی ھەولێر لە راگەیەندراوێكدا روونكردنەوە لەبارەی لێدانی لۆگۆ لە ئۆتۆمبێلە حكوومییەكان دەدات و رایدەگەیەنێت: "به‌پێی بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران قه‌ده‌غه‌یه موڵك و ماڵی ده‌وڵه‌ت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت به‌كاربێت كه ئۆتۆمبێلی فه‌رمانگه حكوومییه‌كانیش به موڵك و ماڵی گشتی داده‌نرێت و بۆ راییكردنی كاری فه‌رمانگه‌كانه، بۆیه قه‌ده‌غه‌یه بۆ كاری تایبه‌ت به‌كاربهێنرێت و له‌دوای ده‌وامی فه‌رمیش له ده‌ره‌وه‌بن و كاریان پێبكرێت، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره‌ش وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لۆگۆیه‌كی تایبه‌ت چاپكردووه، كه ده‌لكێنرێت به سه‌رجه‌م ئۆتۆمبێلی فه‌رمانگه حكوومییه‌كان بۆ ناسینه‌وه‌یان و ده‌ستنیشانكردنیان".
لە بەشێكی دیكەی روونكردنەوەكە ھاتووە: "هه‌نگاوی دووه‌می بڕیاره‌كه ده‌چێته بواری جێ به‌جێكردن ئه‌ویش بهپۆلین كردنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه بۆیان هه‌یه له‌دوای ده‌وامی فه‌رمیش له‌ده‌ره‌وه بن، بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوازری وه‌كو ئاگركوژینه‌وه و ئیسعاف و فه‌رمانگه‌ی كاره‌با و ئاو و داده‌وه‌ری و كۆمه‌ڵێك فه‌رمانگه‌ی حكومی تر كه هه‌ندێك له كاره‌كانیان پێویسته له دوای ده‌وامی فه‌رمیش به‌رده‌وامی هه‌بێت، ئه‌و ئۆتۆمبێلانه باجی تایبه‌تیان بۆ ده‌كرێت له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌نده‌وه".
ھاتووچۆی ھەولێر ئاماژەی بەوەشكردووە: "هه‌نگاوی سێیه‌م له‌دوای ته‌واوبوونی لۆگۆیه‌كان ئینجا ده‌ست ده‌كرێت به‌وه‌رگرتنی رێكاری یاسایی له دژی هه‌ر شوفێرێكی میری كه پابه‌ندی ئه‌م بڕیاره نه‌بێت و راسته‌وخۆ ده‌ست به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه داده‌گیرێت، ئه‌و كه‌سه‌ی كه لێیده‌خوڕێت ده‌درێت به دادگا به‌تۆمه‌تی به‌كارهێنانی موڵكی گشتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌ت و له‌دادگا كه‌یسه‌كه‌ی یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه".
ھ.م