محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم: له خۆكاندیدكردن بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم ناكشێمه‌وه
"تا ئێستا ته‌نها من سیڤیم پێشكه‌شكردووه"

K24 - سلێمانی:
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم، هه‌ڵسووڕاوی دیاری گۆڕان به كوردستان 24ی راگه‌یاند، تا ئێستا ته‌نها ئه‌و سيڤی خۆی بۆ پۆستی جێگری سه‌رۆكی هه‌رێم پێشكه‌ش به خانه‌ی راپه‌ڕاندن كردووه، به نیازیش نییه بكشێته‌وه.
له باره‌ی رێگریكردن له كاندیدبوونه‌كه‌ی بۆ پۆسته‌كه، محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، تا ئێستا كۆبوونه‌وه نه‌كراوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كێ ببێته كاندیدی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ ئه‌و پۆسته و ته‌نها ئه‌و سیڤی پێشكه‌ش كردووه.
سه‌باره‌ت به ده‌ست لهكاركێشانهوهكهشی روونیكرده‌وه، ئه‌و ته‌نها له خانه‌ی راپه‌ڕاندن ده‌ستی له كاركێشاوه‌ته‌وه نه‌ك له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان.
له باره‌ی دواكه‌وتنی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كاندیدی گۆڕان بۆ پۆسته‌كه رایگه‌یاند، ئه‌وه له‌ده‌ست براده‌رانی خانه‌ی راپه‌ڕاندنه و پێداگریش له‌سه‌ر كاندید بوونی خۆی ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، ئاماده نییه له كاندیدبوون بۆ ئه‌و پۆسته بكشێته‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر داواشی لێبكه‌ن.
ئ. م