شاندێکی سەربازیی عێراق و دەستەی سەرۆکایەتی حەشدی شەعبی گەیشتنە مووسڵ
گرژییهكانی مووسڵ بهردهوامن
K24- ههولێر:
دوای رووداوەکانی دوێنێی موسڵ و گرتنی رێگا سەرەکییەکان، لەلایەن چەکدارانی لیوای ٣٠ی شەبەكی سەر بە حەشدی شەعبی، شاندێکی سەربازی عێراق و دەستەی سەرۆکایەتی حەشدی شەعبی گەیشتنە مووسڵ.
بهگوێرهی زانیارییهكانی كوردستان 24، شاندهكه پێکهاتووه لە فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شهعبی، ئەبو مەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستە، عوسمان غانمی، سوپاسالاری عێراق و عەبدولئەمیر یارەڵڵا، جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان.
شاندەکە لەگەڵ مەنسور مەرعید، پارێزگاری نەینەوا و نومان زەوبەعی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا، لەبارەی دۆخی ئەمنی پارێزگاکە کۆبوونەوە.
سهردانی ئهو شانده دوای ئهو گرژیانه هاتووه، كه دوێنێ ژمارهیهك چهكداری لیوای ٣٠ی شەبەكی سەر بە حەشدی شەعبی و ههوادارانی ئهو گروپه خۆپیشاندانێكیان له دژی بڕیاری عادل عهبدولمههدی، سهرۆك وهزیرانی عێراق بۆ كشانهوهی ئهو هێزانه له مووسڵ سازكرد.
خۆپیشاندهران تهواوی رێگا سهرهكییهكانی گهیشتن به سهنتهری شارهكه داخست و له بهرامبهریشدا، بەشێکی زۆر لە سووننە مەزهەبەکانی مووسڵ دژی بوونی ئەو هێزەن و پێیانوایە، ئەو کەسانەی خۆپیشاندانیان کردووە، ئەوانەن كه لە رووی ماددییەوە لە هەبوونی حەشد سوودمەندبوونە.
مانەوە و دەرچوونی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە مووسڵ، ئاستەنگێکی دیکەی بۆ دانیشتووانی ئەو شارە دروستکردووە و بەسەر دوو بەرەی یار و نەیار دابەشیکردوون، بەشێك لەو هاووڵاتییانەی شیعە مەزهەبن یاخود لەناو ریزەکانی حەشدی شەعبین، کە کەمینەیەکی ئەو شارە پێکدەهێنن لەگەڵ مانەوەیاندان، لەکاتێکدا زۆرینەی دانیشتوانەکەی دژی بوونی ئەو هێزەن.
بەشێکی زۆريش لە سووننە مەزهەبەکانی مووسڵ دژی بوونی ئەو هێزەن و بە پەیڕەوکردنی بیری تائیفی تۆمەتباریان دەکەن.
H.B