ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی به ئامانجكردنی پێگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه ده‌كات
"هه‌موو ئه‌و بنكه سه‌ربازییانه‌ی ناوچه‌كه له لیستی ئامانجه‌كانی ئێراندان كه تایبه‌تن به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا"
K24- هه‌ولێر:
عه‌لی لاریجانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شوورای ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، هه‌ر دوژمنكارییه‌ك بۆ سه‌ر ئێران، هێزه‌كانیان ته‌واوی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه ده‌كه‌نه ئامانج و دووپاتیش ده‌كاته‌وه، بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه له ریزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و پاڵێوراوانهن كه بۆ به ئامانجكردنی هێزه‌كانی ئێران ده‌ستنیشانكراون.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی فارس نیوزی ئێرانی، ئه‌م قسانه‌ی لاریجانی له گوته‌یه‌كدا له رێوڕه‌سمێكی رێزگرتن له رۆژنامه‌نووسانی ئێران‌دا هاتوون و گوتی: "پێویسته چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر رێككارێكی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه دیاری بكه‌ین، كه له‌وانه‌یه ئه‌و رێككارانه ته‌نیا بۆردومانكردن بێت، هاوكات ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئیسرائیلیش چه‌ند رێككارێك له دژی ئێران بگرێته‌به‌ر".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "وه‌ڵامی ئێران بۆ هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌ستیان له هه‌وڵه‌كانی هێرشكردنه سه‌ر ئێران هه‌یه ئه‌وه‌یه، ته‌واوی ئه‌و بنكه سه‌ربازییانه ده‌كاته ئامانج، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای تێدا كۆ كراونه‌ته‌وه، له‌وانه‌شه له‌و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئێران، ئه‌و بنكه سه‌ربازییانه زیانی زۆر قه‌باره گه‌وره‌یان به‌ر بكه‌وێت، بۆیه ده‌بێت دوژمنان به‌شی ئه‌وه بزانن كه خۆیان نه‌خه‌نه ناو ئه‌و سهركێشییهوه".
لاریجانی له به‌رده‌وامی گوته‌كانیدا گوتی: "ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌مریكا و ته‌واوی نه‌یارانی كۆماری ئیسلامی هه‌وڵ بۆ نانه‌وه‌ی ئاژاوه و شێواندنی ئاسایشی هه‌ندێك ناوچه‌ی وڵاته‌كه‌مان بده‌ن، به‌ڵام گومانی تێدا نییه كه رێككاره‌كانیان دژی تاران بۆ چوونه ناو جه‌نگ نییه".
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شوورای كۆماری ئیسلامی دووپاتیكرده‌وه، "نه‌یارانمان هه‌وڵ ده‌ده‌ن كۆسپ بخه‌نه به‌رده‌م گه‌شه‌ی ئابووری ئێران، چونكه ده‌زانن ئێران هێزێكی تۆكمه‌یه له ناوچه‌كه و رێگه له پێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌وان ده‌گرێت، ئه‌وان له خه‌یاڵدا ده‌ژین".
روونیشیكرده‌وه، هه‌وڵێكی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌وه‌یه، كه رێككاره‌كانیان له دژی ئێران چڕتر بكه‌نه‌وه، له‌وانه‌ش هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران بگه‌یه‌ننه ئاستی سفر. گوتیشی: یه‌كێك له هه‌نگاوه‌كانی دیكه‌ی دوژمنان له دژی ئێران، درووستكردنی جۆرێك له ترس و نیگه‌رانییه لای وڵاتان، بۆ ئه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران راگرن و ده‌یانه‌وێت به فڕوفێڵهكانیان دۆخێكی مه‌ترسیداری ئه‌منی و سیاسی له نێوان وڵاتانی ناوچه‌كه بخولقێنن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌ر له دوو رۆژ له دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ یه‌حیا ره‌حیم سه‌فه‌وی، راوێژكاری فه‌رمانده‌ی باڵای كاروباری سه‌ربازی ئێران له تاران، نه‌سر شه‌مه‌ری، وته‌بێژی گروپی نوجه‌بای سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبی زانیاری له‌سه‌ر ته‌واوی بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بۆ ئێران ئاشكرایكرد و گوتی: "بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق چالاكی به‌رچاو ئه‌نجام ده‌ده‌ن.. چه‌ند وێنه‌یه‌كمان له‌به‌رده‌سته، پشتڕاستی ده‌كه‌نه‌وه كه هێزه‌كانی ئه‌مریكا چه‌ك به داعش ده‌ده‌ن".
شه‌مه‌ری گوتیش: "ئه‌مه‌ریكا 11 بنكه‌ی سه‌ربازی له عێراق هه‌یه و ژماره‌ی ئه‌و سه‌ربازانه‌ش كه له‌و بنكانه‌دا هه‌ن، 11 هه‌زار سه‌ربازه".
H.B