حكوومه‌تی عێراق بڕیاری دابینكردنی پێداویستییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكان ده‌دات
هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك مشتومڕی لێكه‌وتووه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ره‌زامه‌ندی له سه‌ر دابینكردنی پێداویستییه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان نیشاندا.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی كۆبووەوە و ژماره‌یه‌ك بڕیاری ده‌ركرد، یه‌كێك له بڕیاره‌كان په‌یوه‌ست بوو به ره‌زامه‌ندی نیشاندان بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی هه‌ڵبژاردن، تایبه‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان.
بڕیاره له مانگی نیسانی ساڵی 2020 هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان به‌ڕێوه‌بچێت.
هه‌رچه‌نده بڕیاری هه‌ڵبژاردن دراوه و یاساكه‌شی هه‌مواركراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن له پارێزگای كه‌ركووك مشتومڕی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
H.B