خزمه‌تی سه‌ربازیی ناچاریی له عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه
"پاره به‌رامبه‌ر خزمه‌تی سه‌ربازیی له یاساكه‌دا جێگای بۆ ده‌كرێته‌وه"
K24 - هه‌ولێر:
لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرای ده‌كات، هه‌وڵێك هه‌یه له قۆناغی داهاتوودا یاسای خزمه‌تی سه‌ربازیی ناچاریی كارابكه‌نه‌وه و ته‌ئكیدیان كردووه‌ته‌وه پێویسته ئه‌وانه‌ی ده‌كرێنه سه‌رباز بۆ لایه‌نه‌كانی خزمه‌تگوزاری و فریاگوزاری و كه‌رته‌كانی دیكه‌ش ئاماده بكرێن و ته‌نها ئه‌ركه‌كه‌یان له شه‌ڕكردندا كورت نه‌كرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 7/8/2019 عه‌بدولخالق ئه‌لعه‌زاوی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی عێراق به رۆژنامه‌ی فه‌رمی (الصباح)ـی عێراقی گوتووه: "عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیوه لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته بكات بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تی سه‌ربازیی ناچاریی به‌چه‌ند مه‌رجێكی دیاریكراو كارابكرێته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگریی هه‌وڵیداوه بۆ قۆناغی داهاتووو یاساكه كارابكرێته‌وه و جێبه‌جێ بكرێت".
عه‌زاوی ده‌ڵێت: "گرنگترین لایه‌نی باشی یاساكه پابه‌ندبوونه به مه‌رجی ته‌مه‌ن و ده‌كرێت بواری ئه‌وه هه‌بێت له به‌رامبه‌ر ته‌واوكردنی خزمه‌تی سه‌ربازیی ناچاریی پاره بدرێت، به‌و رێگایه‌ش داهاتێكی زۆر بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق كۆده‌بێته‌وه و ده‌توانێت به‌و پاره‌یه سوپای عێراق پڕ چه‌ك و پێشبخات و له چه‌ندین بواری دیكه‌دا به‌كاریبهێنێت".
له سه‌رده‌می حكوومه‌ته‌كانی پێشووتر به‌تایبه‌تی رژێمی به‌عسدا، سه‌ربازیی به ناچاریی بوو له عێراق و زۆر كه‌س تا ئه‌و كاته‌ی ده‌كوژرا له‌ناو سوپادا ده‌بوو خزمه‌ت به رژێم بكات.