سۆران.. بارهه‌ڵگرێك به‌رهه‌می گۆشتی به‌سه‌رچوو ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا
بازرگانه‌كه ویستوویه‌تی بیباته سلێمانی
K24 - سۆران:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایشی سۆران، ده‌ستی به‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێك خوارده‌مه‌نی و كه‌لوپه‌لی به‌سه‌رچوودا گرت، كه له ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌رانه‌وه هێنرابوو.
په‌یامنێری كوردستان 24 له سۆران رایگه‌یاند، بارهه‌ڵگره‌كه خواردنی قه‌ده‌غه‌كراوی هێناوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئاسایشی سۆرانه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
سیامه‌ند حه‌سه‌ن، به‌رپرسی نووسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی سۆران به كوردستان 24ی راگه‌یاند، ئه‌و باره دونگی ئاژه‌ڵ و جگه‌ری مریشكه كه بۆ خواردن هێنراوه و شه‌وی رابردوو زانیاری‌یان پێگه‌یشتووه كه بارهه‌ڵگرێكی له‌و جۆره دێته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وانیش دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و گه‌ڕان و به‌دواداچوون، له‌ناو بازاڕی سۆران ده‌ستیان به‌سه‌ر بارهه‌ڵگره‌كه‌دا گرتووه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئاسایش رایگه‌یاند، بازرگانه‌كه خه‌ڵكی سلێمانییه و ویستوویه‌تی باره‌كه بباته‌وه سلێمانی و ته‌نها شۆفێره‌كه‌ی ده‌ستگیركرا، دوای لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتووه شۆفێره‌كه ته‌نها باره‌كه‌ی گواستووه‌ته‌وه و په‌یوه‌ندی به بازرگانییهكهوه نییه، بۆیه به شێوه‌ی كه‌فاله‌ت ئازادكراوه.
په‌یامنێری كوردستان 24 راشیگه‌یاند، خۆراكه به‌سه‌رچووه‌كان له‌گه‌ڵ بارێكی كاشی هێنراوه، كه سه‌ره‌تا خۆراكه‌كه دانراوه و دواتریش خواردنه به‌سه‌رچووه‌كه له نێو باره‌كه شاردراوه‌ته‌وه.
ئ. م