روونكردنه‌وه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئایدن مه‌عروف وەزیری هه‌رێم
ئامانج لەو جۆرە کارانە تێکدانی ئەو پێکەوە ژیانه
K24 – هه‌ولێر:
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی ئایدن مەعروف وه‌زیری هه‌رێم، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ره‌تیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و نووسینانه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له چه‌ند په‌یج و ئه‌كاونتێك بڵاوكراونه‌ته‌وه په‌یوه‌ندیان به وه‌زیره‌وه هه‌بێت.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: ئامانج لەو جۆرە کارانە تێکدانی ئەو پێکەوە ژیان و سەقامگیریەیە کە ھەموومان شانازی پێوە دەکەین.
هه‌روه‌ها هاتووه: ئەم جۆرە کارانە ھیچ خزمەتێک بە کەس ناگەیەنێت.
ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه
روونکردنەوەیەک بۆ رای گشتی لە بەرپرسی نوسینگەی راگەیاندنی بەڕێز ئایدن مەعروف
ماوەیەکە چەند پەیج و ئەکاونتێکی نابەرپرس و ساختە ھەڵساون بە بڵاوکردن و نوسین و لێدواندان بە ناوی بەڕێز وەزیری ھەرێم ئایدن مەعروف.
لێرەوە دووپاتی دەکەینەوە لە دوور‌و و نزیک ھیچ پەیوەندیەکی بە بەڕێزیانەوە نیە.
ئامانج لەو جۆرە کارانە تێکدانی ئەو پێکەوە ژیان و سەقامگیریەیە کە ھەموومان شانازی پێوە دەکەین.
ئەم جۆرە کارانە ھیچ خزمەتێک بە کەس ناگەیەنی لە نانەوەی گێرەشێوێنی و تێکدانی ڕەوشی سەقامگیری و پێکەوە ژیان.
لێرەوە داوا لەھاونیشتیمانیان دەکەین کە ڕیپۆرتی ئەو پەیج و گروپە گێرەشێوێنانە بکەن.
لەگەل رێزی بێ پایان.
نوسینگەی راگەیاندنی بەڕێز ئایدن مەعروف
6/8/2019
ھەولێر