ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی: هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م به‌ستنی كۆنگره‌دا نییه
داوا له سه‌ركردایه‌تی ده‌كات رۆژی كۆنگره دیاری بكات
K24 - هه‌ولێر:
ئەنجوومەنى ناوەندی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، هەنگاوەکانی ئامادەکاری بەستنی کۆنگرەی چوارەم بە ئەرێنی هەڵدەسەنگێنێت و داوا له ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، بڕیار له‌سه‌ر دیاریكردنی رۆژی كۆنگره بدات.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی ئه‌نجوومه‌نه‌كه، پێشتر رۆژی 21ی 11ی 2019یان پێشنیاز كردووه و وه‌ك ئاماژه‌شی بۆ كراوه، مه‌كته‌بی رێكخستنی ئه‌و حزبه‌ش هه‌مان رۆژ به گونجاو ده‌زانێت، بۆیه داوایان له سه‌ركردایه‌تی كردووه له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوو، رۆژی كۆنگره دیاریبكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، دیاریكردنی رۆژی كۆنگره به گوێره‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی ئه‌و حزبه، ئه‌ركی سه‌ركردایه‌تییه و پێشیانوایه، هیچ به‌ربه‌ست و له‌مپه‌رێكی جدی له به‌رده‌م ئه‌نجامدانی كۆنگره‌دا نه‌ماوه و كۆنگره‌ش بۆ یه‌كێتی، به پرسێكی گرنگ و هه‌نووكه‌یی وه‌سف ده‌كات.
به مه‌به‌ستی داڕشتنه‌وه‌ی ره‌شنووسێكی دیكه بۆ په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی، ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و ئه‌ركه له ئه‌ستۆی خودی ئه‌نجوومه‌نه‌كه دایه و ئۆرگانه‌كانی حزبه‌كه‌ش، چه‌ندین پێشنیاز و بیرۆكه‌ی ئاراستهكردوون بۆ ئه‌وه‌ی له كۆنگره‌دا، گۆڕانكاریی لە په‌یڕه‌وی ناوخۆ بكه‌ن.
تا ئێستا واده‌ی كۆنگره‌ی چواره‌می یه‌كێتی به فه‌رمی له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه دیاری نه‌كراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ركرده‌كانی ئه‌و حزبه، كۆنگره به پێویست ده‌زانن بۆ قۆناغی ئێستا.
ئ. م