چوار ئافرەت لەسەر دزی له‌ ھەولێر دەستگیر كران

پۆلیس داوایەك لە ھاووڵاتیان دەكات

K24 - ھەولێر

پۆلیسی ھەولێر چوار ئافرەتی لەسەر دزیكردن دەستگیر كرد، كە وەك باند لە بازاڕەكان دزیان كردووە.

رائید ھۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر بە كوردستان24ی راگەیاند: "دوای ئەوەی چەند سكاڵایەك لەلایەن كاسبكار و ھاووڵاتیانی بازاڕی میللی كورانی ھەولێر لە نووسینگەی نەھێشتنی تاوان تۆماركرا، توانرا لە ھەڵمەتێكدا دوو باند دەستگیر بكەن كە ھەڵساون بە دزیكردن لە بازاڕی كوران".

گوتیشی: "داوا لە كاسبكار و ھاووڵاتیان دەكەین، ئەگەر كەلوپەلیان لە بازاڕی كوران لێ دزراوە، لە نووسینگەی راستی نەھێشتنی تاوان سكاڵا تۆمار بكەن".

وتەبێژی پۆلیسی ھەولێر، داوا لە ھاووڵاتیان دەكات لەئێستادا كە نزیك جەژنە كاتی چوونیان بۆ بازاڕ پارەی زۆر و زێڕ لەگەڵ خۆیان نەبەن.

ھ.م