نێچیرڤان بارزانی و شاندێكی كلێسای كلدانی له عێراق و جیهان دۆخی مه‌سیحییه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن
جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی پێكهاته‌كان كرایه‌وه
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی كلێسای كلدانی له عێراق و جیهان و شاندێكی یاوه‌ری، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیى پێکەوەژیان و لێبوردەیى لە هەرێمى کوردستان كرایه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پارتریارکى کاردینال لویس ڕافائێل ساکۆ، سەرۆکى كلێسای کلدانی لە عێراق و جیهان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونى لە نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواست.
هه‌روه‌ها پارتریارکى کاردینال ساکۆ و شاندی یاوەرى کە لە ئەسقوفەکانى کلێسا و نوێنەرانى ئەبریشە کلدانییەکان لە عێراق و جیهان پێکهاتبوون، تیشکیان خستە سەر دۆخى کلدانییەکان بەتایبەتى و مەسیحییەکان بەگشتى لە عێراق، هەرێمى کوردستان، ناوچەکە و جیهان.
هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سەرۆکى هەرێمى کوردستان و شاندى کلێسای کلدانى لە عێراق و جیهان کە بەمەبەستى کۆبوونەوەى ساڵانەیان لە هەولێرن، جەختیان لە گرنگیى پێکەوەژیان و لێبوردەیى لە هەرێمى کوردستان و عێراق و دابینکردن و پاراستنى مافەکانى هەموو پێکهاتە ئایینى و نەتەوەییەکان کردەوە.
H.B