سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کۆبوونەوە
هه‌ردوو سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت: پێویسته هه‌ماهه‌نگی له‌نێوانماندا هه‌بێت
K24- هه‌ولێر:
رۆژی چوارشەممە 2019/8/7 هەردوو سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوە و جه‌ختیان كرده‌وه، لە پێناو خزمەتکردنی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان، پێویستە هەماهەنگی و هاوکاری لە نێوان هەردوولادا هەبێت.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بە گرنگی هەماهەنکی نێوان پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی: پێویستە هەماهەنگی وهاوکاری لە نێوان هەردوولادا هەبێت، بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژە یاسایانەی بڕیاریان له‌سه‌ر دەدرێت.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەختی لە سەر گرنگی هەبوونی ئەو هەماهەنگییە لە نیوان حکوومەت و پەرلەماندا كرده‌وه، بۆ ئەوەی هەردوولا خزمەتێکی شایستەی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بکەن.
سەرۆکی حکوومەت هەروەها ئاماژەی بە گرنگی رێزگرتن لە هەرسێ دەسەڵاتی یاسادانان وجێبەجێکردن و دادوەریی دا، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستی گەشەپێدانی زیاتری پرۆسەی دیموکراسیی لە هەرێمی کوردستان.
H.B