شاره‌وانی ده‌ربه‌ندیخان كاره‌بای كارگه‌كانی به‌ردی پچڕاند
خه‌ڵكیان بێزار كردبوو
K24 – ده‌ربه‌ندیخان:
بە بڕیارێکی سەرۆکایەتی شارەوانی کارەبای کارگەکانی به‌رد له نزیک دەربەندیخان بڕا.
لەسەر سکاڵای زۆری هاووڵاتیان لەبەرانبەر بێزاربوونیان لەدەنگەدەنگ و تەپوتۆزی کارگەکان و دوای چەندینجار ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی دەربەندیخانەوە دواجار کارەبای کارگەکانی وردکردن و بڕینی بەرد لەنزیک دەربەندیخان بڕدرا.
زمناکۆ انوەر، سه‌رۆكی شاره‌وانی ده‌ربه‌ندیخان، بە کوردستان24ـی راگەیاند، بڕیارەکەیان لە ئەنجامی پێشێلکاری زۆری کارگەکان هات لە بەرانبەر زیادەڕەوی کردنی بەشێکیان لەسەر زەوی گشتی و نەبوونی مۆڵەتی کارکردن و رەچاونەکردنی ژینگەی شارەکە و هه‌روه‌ها رەچاونەکردنی کات و ساتی کارکردنیان لەشەو و رۆژدا کە ماڵەکانی نزیک کارگەکانیان بێزار کردبوو.
راشیگەیاند، لە رابردوودا بڕیاری گواستنەوەیان راگیرابوو بە هۆی پەسەند نەکردنی جێگا نوێیەکەیان.


ئاماده‌كردن و فۆتۆ: كاروان یاره