له زاخۆ به هۆی شه‌ڕی دوو بنه‌ماڵه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌وی بووه
K24 – زاخۆ:
له قه‌زای زاخۆی سه‌ر به پارێزگای دهۆك، به هۆی كێشه‌ی خاوه‌ندارێتی پارچه‌یه‌ك زه‌وییه‌وه، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و 4 كه‌سی دیكه بریندار بوون.
به گوێره‌ی زانیاری په‌یامنێری كوردستان24، كێشه‌كه له گوندی متیڤای سه‌ر به ناحیه‌ی ده‌ركارێی سنووری زاخۆ روویداوه و دوای رووداوه‌كه‌ش ته‌رمی كوژراوه‌كان و برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی دهۆك كراوون.
له‌و باره‌یه‌وه، موقه‌ده‌م هێمن سڵێمان، گوته‌بێژی پۆلیسی دهۆك له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه دووپاتیكردووه‌ته‌وه، رووداوه‌كه له‌سه‌ر كێشه‌ی زه‌وی بووه.