ئانۆ جه‌وهه‌ر: سه‌رۆكی حكوومه‌ت یادی كۆمه‌ڵكوژی كریستیانه‌كانی به بیرهێنایه‌وه
مه‌سرور بارزانی یادی رۆژی شه‌هیدانی كلدان و سریان و ئاشوورییه‌كانی كرده‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، ئه‌مڕۆ له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، یادی قوربانیانی جینۆسایدی سیمیێڵی له 1933ی بیرهێنایه‌وه.
وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئانۆ جه‌وهه‌ر عه‌بدولمه‌سیح، له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك ستایشی ئه‌و نرخاندن و بیرهێنانه‌وه‌یه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه.
ئانۆ جه‌وهه‌ر باسی له‌وه‌شكردووه، كه له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی حكوومه‌ت 86 ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی گه‌لی كلدان، سریان و ئاشوورییه‌كانی له سیمێڵ و پێنجه‌م ساڵیادی كۆمه‌ڵكوژی كریستیانه‌كانی به ده‌ستی داعش به بیر هێناوه‌ته‌وه و رێزی له قوربانیانی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه گرتووه.
86 ساڵ پێش ئێستا و له ساڵی 1933دا كریستیانه‌كان له سیمێڵ رووبه‌ڕووی تاوانی كۆمه‌ڵكوژی بوونه‌وه و ده‌یان گوندیشیان خاپوور كران.
سه‌رپه‌رشتیاری شاڵاوه‌كه‌ی دژ به كریستیانه‌كان به‌كر سدقی بووه، كه ئه‌فسه‌رێكی باڵای سوپای ئه‌و كاته‌ی عێراق بووه له سه‌رده‌می كابینه‌ی حكوومه‌تی ره‌شید عالی گهیلانیدا.
سوپای عێراق له نێوان 8 تا 11ی مانگی ئاب/ ئۆگستی 1933دا هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر قه‌زای سیمێڵ و كۆمه‌ڵكوژی كریستیانه‌كانی كردووه.
سیمێڵ ده‌كه‌وێته خۆرئاوای شاری دهۆك و ته‌نیا 16 كیلۆمه‌تر له‌و شاره‌وه دووره و هاوكات ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی زاخۆ.

به‌كر سدقی، (1886 - 1937) ژیاوه. كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربازی و سیاسی عێراق بووه. له ئه‌سته‌نبووڵ كۆلیژی سه‌ربازی خوێندووه و ئه‌فسه‌ری سوپای عوسمانی بووه. له شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهاندا به‌شداری كردووه. به‌شداری له دامه‌زراندنی سوپای عێراق كردووه و لایه‌نگری بیری نه‌ته‌وایه‌تی عه‌ره‌بی بووه. زمانه‌كانی ئینگلیزی و ئه‌ڵمانی و فه‌ره‌نسی زانیوه.
پله‌ی سه‌ربازی به‌رز كراوه‌ته‌وه و گه‌یشتووه‌ته پله‌ی فه‌ریق ركن له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی غازی فه‌یسه‌ڵی پادشای عێراق، به كه‌سێكی توندوتیژی ناوبانگی ده‌ركردبوو. هه‌ر بۆیه له سه‌رده‌می كابینه‌ی ره‌شید عالی گهیلانیدا، ده‌ستنیشان كرا بۆ سه‌ركوتكردنی كریستیانه‌كان و كوشتارگه‌ی سیمێڵی ئه‌نجامدا. دواتر له 1935دا راپه‌ڕینی فوراتی ناوه‌ڕاستی دامركانده‌وه. هه‌روه‌ها به‌شداری كرد له په‌لاماره‌كانی سوپای عێراق بۆ سه‌ركوتكردنی شۆڕشی یه‌كه‌می بارزان.
به‌كر سدقی له 1936 كوده‌تای دژی ده‌سه‌ڵاتی پادشایی عێراق كرد و وه‌ك سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست و ساڵێك دواتر له رێگه‌یدا بۆ به‌شداریكردن له مانۆڕێكی سه‌ربازی سوپای توركیا، له 9ی ئابی 1937 له شاری مووسڵ، له لایه‌ن كه‌سێكی خه‌ڵكی ته‌له‌عفه‌ره‌وه كوژرا.