داوا ده‌كرێت وێنه‌ی سه‌دام له ناو په‌رله‌مان و حكوومه‌تی عێراق دابنرێت
جۆری وێنه‌كه‌ش ده‌ستنیشان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
په‌رله‌مانتارێكی عێراقی جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی دانانی وێنه‌ی سه‌دام له هۆڵه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ده‌كاته‌وه و جۆری وێنه‌كه‌ش دیاری ده‌كات.
كازم سه‌یادی، په‌رله‌مانتاری عێراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا دووپاتیكرده‌وه، پێویسته وێنه‌ی سه‌دام حوسێن، سه‌رۆكی رژێمی رووخاوی عێراق به ده‌ستبه‌ستراوی له هۆڵه‌كانی هه‌ریه‌ك له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق دابنرێت، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته په‌ندێك بۆ به‌رپرسان، كه ده‌سه‌ڵات بۆ هیچ كه‌سێك تا سه‌ر نابێت.
سه‌یادی له‌باره‌ی چۆنیه‌تی دانانی دانانی وێنه‌كه‌ش ده‌ڵێت: "ئه‌و وێنه‌یه ده‌بێته دیوارێك له هۆڵه‌كانی په‌رله‌مان و حكوومه‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رپرسان هه‌میشه له‌به‌رچاویان بێت، كه ده‌سه‌ڵات، سته‌مكاری و دزیكردن بۆ ئه‌وه‌نده درێژه ناكێشێت".
H.B