كەسێك بەھۆی مامەڵەكردن بە ماددە ھۆشبەرەكان لە سۆران دەستگیر كرا

بڕێك ماددەی ھۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

K24 - سۆران

لە دەڤەری سۆران كەسێك دەستگیر كرا، كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ریكلامی بۆ ماددە ھۆشبەرەكان كردووە، لە كاتی دەستگیر كردنیشیدا بڕێك ماددەی ھۆشبەری پێدا گیراوە.

بنكەی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەكانی سۆران لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "تۆمەتبارێك لە رێگەی ئەكاونتێكی ساختەوە لە فەیسبووك هەستاوە بە ریکلام كردن بۆ كڕین و فرۆشتنی حەب و ماددەی هۆشبەر، دوای بەدوادا چوون پاش چەند كاتژمێرێك لەلایەن ئەفسەر و كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان توانرا تۆمەتبارەكە دەستگیربكرێت و دەستبەسەر بڕی 800 گرام كریستاڵ و بڕی 146 شیت حەبی ترامادۆڵ بگیرێت و تۆمەتبارەكە بەپێی یاسای 14ی هۆشبەر پەڕاوی لێكۆڵینەوەی بۆ رێكخراو رەوانەی بەردەم دادوەر كرا".

ھ.م