ئاگرێك لە بازاڕی ئیسكانی ھەولێر كەوتەوە

تیمەكانی ئاگر كوژێنەوە دەیانەوێت ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن

K24 - ھەولێر     

رێناس عەلی، پەیامنێری كوردستان24 لە ھەولێر رایگەیاند: "لە رێگەی موەلیدەیەكی كارەباییەوە رووداوێكی ئاگر كەوتنەوە لە بازاڕی ئیسكانی شاری ھەولێر كەوتەوە".

گوتیشی: "تیمەكانی ئاگر كوژێنەوەی سەر بە بەرگری شارستانی لە ھەوڵدان ئاگرەكە كۆنتڕۆڵ بكەن، بۆ ئەوەی ئاگرەكە تەشەنە نەكات و زیان بە دوكانی كاسبكارانی بازاڕەكە نەگات".