لایەنە کوردییەکان هەوڵی دروستکردنی یەک لیست لە کەرکووک دەدەن
هەوڵ بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک دەدرێت
K24 – ههولێر:
بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنەکانی پارتی رایگەیاند، لەگەڵ یەک لیستی لایەنەکانن بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و کاریش بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکە دەکەن.
پانزە حزب ولایەنی کوردی لە ئێستاوە بڕیاری ئەوەیان داوە کە بەیەک لیست بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بکەن٫ لەنێو ئەو هێزو لایەنانە پارتی و یەکێتی وەک دوو هێزی خاوەن پێگەی جەماوەری لەشارەکە، بڕیارە ڕابەرایەتی لیستەکە بکەن، ئەمەش لە حاڵەتێکدا ئەگەر هەڵبژاردن دوانەخرێت، چونکە ئێستا دۆخەکە ئاسایی نییە و هەندێک لە هێز و سیاسیەکان داوای دواخستنی کاتی دەنگدان ئەکەن.
خەسرەو گۆران، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەوبارەیەوە رایگەیاند: "کەرکووک شارێکی داگیرکراوە و دەنگدەر ناتوانێت بە ئازادی دەنگی تێدا بدات".
راشیگەیاند: "دەنگدەرانی پارتی چۆن دەتوانن دەنگبدەن کە بارەگاکانی پارتی لەو شارە داخراوە و رەوشێکی نائاسایی هەیە".
پەرلەمانی عێراق بڕیاری داوە، لە مانگی نیسانی ساڵی 2020، لەسەرجەم شارەکانی عێراق و پارێزگای کەرکوکیش، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەڕێوەبچێت.
H.J