فه‌ره‌نسا پێشوازی له 31 خێزانی دیكه‌ی ئێزدی كرد
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه به یاوه‌ری منداڵه‌كانیان گه‌یشتوونه‌ته فه‌ره‌نسا
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، 31 ئافره‌تی ئێزدی، به یاوه‌ری منداڵه‌كانیان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه گه‌یشتوونه‌ته فه‌ره‌نسا.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاندووه، ئه‌م هه‌نگاوه به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئیراده‌ی پشتیوانی به‌رده‌وامی فه‌ره‌نسا بۆ پێشوازی كردن له قوربانیانی توندوتیژی تائیفی و ئاینی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، گه‌یشتنی ئه‌و كاروانه‌ی ئافره‌تانی ئێزدی بۆ فه‌ره‌نسا به هه‌ماهه‌نگی بووه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
پێشتر له مانگی دیسێمبه‌ری رابردوودا، فه‌ره‌نسا پێشوازی له 16 خێزانی ئێزدی كردبوو، دواتر له مانگی ئایاری ئه‌مساڵدا پێشوازی له 28 خێزانی دیكه كردبوو.
سه‌رۆكی كۆماری فه‌ره‌نسا، ئیمانوێڵ ماكرۆن، به‌ڵێنی به وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی، نادیه موراد دابوو، كه وڵاته‌كه‌ی ده‌رگا بۆ 100 خێزانی ئێزدی له قوربانیانی ده‌ستی رێكخراوی داعش بكات و خزمه‌تگوزارییه‌كانی خوێندن، پارێزگاری و ئاسایش، ته‌ندرووستی و كۆمه‌ڵایه‌تییان بۆ دابین بكات.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
ئ.ر