سووریا لەسەر رێککەوتنی ئەمەریکا و تورکیا هاتە دەنگ

کورد بە ئامرازی جێبەجێکردنی پیلانەکە تۆمەتبار دەکات

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی دەرەوەی سووریا لەبارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە لایەن ئەمەریکا و تورکیا هاتە دەنگ و هەڕەشەش لە کوردەکان دەکات.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، رێککەوتنی نێوان ئەمەریکا و تورکیای لە بارەی دروستکردنی ناوچەی ئارام لە باکووری سووریا راگەیاند، ئەمەش سووریای نیگەران کردووە.

لە وەڵامی راگەیاندنی ئەو رێککەوتنە، وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە راگەیەندراوێکیدا پەنجەی تۆمەتی بۆ هێزە کوردییەکان راکێشاوە و بە ئامرازی جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە تۆمەتباریان دەکات.

سووریا ئەو هەوڵەی ئەمەریکا و تورکیا بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام لە باکووری وڵاتەکەی بە پێشێلکردنی سەروەری سووریا دەزانێت و هەڕەشەش لە کوردەکان دەکات کە "بەرپرسیارەتی میژوویی دەگرنە ئەستۆ".

Sputnik

H.j