کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی لە مەککە بە زمانی کوردی کرایەوە
خزمەت بە حاجیانی کوردستان دەکات
K24 – هه‌ولێر:
کەناڵێکی تەلەڤزیۆنی لە شاری مەککە بە زمانی کوردی بۆ بڵاوکردنەوەی هەواڵ و رێنمایی و روونکردنەوەی ئەرکە ئاینییەکان کرایەوە و رۆژانە پەخشی بەرنامەکانی دەکات.
بەگوێرەی راگەیەندراوێکی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی، ئەرکی کەناڵەکە، خزمەتکردنی ئەو هاووڵاتیانەیە کە بۆ بەجێ گەیاندنی ئەرکی حەج و عومرە، سەردانی شاری مەککە دەکەن.
له‌م باره‌یه‌وه، کاروان ستونی، به‌ڕێوه‌به‌ر و دامه‌زرێنه‌ری ئه‌و كه‌ناڵه، بە کوردستان24ی راگەیاند: "کەناڵەکە تەنها لە هۆتێلەکانی شاری مەککە بۆ خزمەتکردنی حاجیانی کوردستان پەخشی خۆی دەبێت و پلانیشمان هەیە ساڵی داهاتوو، پەخشەکە لە وەرزی حەجدا، بۆ هەرێمی کوردستان بگەڕێنینەوە".
ئاشکراشیکردووە: "ناوی كهناڵهکە "حاجیانی كوردستانه" و لۆگۆی كه‌ناڵه‌كه‌ش، ئاڵای كوردستان له خۆ ده‌گرێت و رۆژانه په‌خشه‌كه‌ی ده‌گاته هه‌موو حاجیانی كوردستان".
H.J