مه‌سرور بارزانى به چاندنى دارێكى زه‌يتوون به‌شدارى له "هه‌ڵمه‌تى دارێك بچێنه و شارێك سه‌وز بكه"ى كرد
به چاندنی نه‌مامێك به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی "دارێك بچێنه و شارێك سه‌وز بكه" كرد
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به چاندنی نه‌مامێك به‌شداری له هه‌ڵمه‌تی "دارێك بچێنه و شارێك سه‌وز بكه" كرد.
مه‌سرور بارزانی، وه‌ڵامی چالێنجی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی دایه‌وه و چالێنجی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان، رێواز فایه‌ق و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان، دادوه‌ر به‌نگین_ی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش به‌شداری له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا بكه‌ن.
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، كه به‌و بۆنه‌یه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، مه‌سرور بارزانی گوتی: "كوردستان ماڵی گه‌وره‌ی هه‌موومانه. با هه‌موو به‌یه‌كه‌وه هه‌وڵ بده‌ین ماڵه‌كه‌مان گه‌شتر و جوانتر بكه‌ین. منیش لێره وه‌ڵامی چالنجی سه‌رۆكی هه‌رێم برای به‌ڕێزم كاك نێچیرڤان بارزانی ده‌ده‌مه‌وه به چاندنی دارێكی زه‌یتوون، كه دارێكی ته‌مه‌ن درێژ و به‌رهه‌مداره".
گوتیشی: "منیش به چاندنی ئه‌م داره به‌شداریم كرد، له هه‌ڵمه‌تی دارێك بچێنه و شارێك سه‌وز بكه. هه‌ر لێره‌شه‌وه منیش چالێنجی سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌ڕێز خاتوو رێواز و سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری به‌ڕێز حاكم به‌نگین ده‌كه‌م، كه ئه‌وانیش به‌شداری له‌م هه‌ڵمه‌ته بكه‌ن. به هیوای كوردستانێكی جوانتر و ئاوه‌دانتر و سه‌قامگیرتر".
.jpg)