زیاد لە دوو ملیۆن حاجی دەستیان بە بەجێهێنانی فەریزەی حەج کرد
ئاسانکاریی بۆ حاجیان کراوە
K24 – ههولێر:
دوو ملیۆن و 500 هەزار حاجی لە مەککە، دەستییان بە بەجێهێنانی فەریزەی حەج کرد و تەوافییان بەدەوری کەعبەدا دەستپێکرد.
حاتەم بن حەسەن قادی، وەزیری حەجی سعوودییە بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاندووە، ئەمساڵ وەرگرتنی ڤیزا بۆ حاجیان ئاسانکاریی زۆری تێدا کراوە و سەرکەوتن بەدەستهاتووە، بەجۆرێک یەک ملیۆن و 800 هەزار حاجی لە رێگای ئینتەرنێت ڤیزای پێدراوە.
راشیگەیاند، 350 هەزار خێوەت کە ئامێری فێنکەرەوەیان تێدایە دانراون.
حەج یەکێکە لە پێنج پایەکەی ئیسلام و یەکجار ئەنجامدانی لەسەر ئەو موسلمانانەی لەرووی جەستەیی و داراییەوە توانایان هەیە واجب کراوە.



France24
H.J