كەسێك لەسەر دزینی ویلی تایه‌ی ئۆتۆمبێل لە چەمچەماڵ دەستگیر كرا
پۆلیس: 150 ویلی تایەی ئۆتۆمبێلی دزیووە
K24 - سلێمانی
لە قەزای چەمچەماڵ تۆمه‌تبارێك لەلایەن ھێزەكانی پۆلیس ده‌ستگیر كرا، كه 150 ویلی تایەی ئۆتۆمبێلی دزیووە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "هاووڵاتییه‌ك له‌به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان سكاڵای تۆماركرد كه له كۆگاكه‌یدا ژماره‌یه‌كی زۆر ویلی تایەی ئۆتۆمبێلی لێ دزراوه. پاش ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری ورد، تونرا تۆمه‌تباره‌كه له‌قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ له‌كاتی فرۆشتنی ویله‌كاندا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان به هاوكاریی ئاسایشی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیربكرێت، كه به‌نیاز بووه هه‌ر ویلێك به 150 دۆلار بفرۆشێت".
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشداوە: "تۆمه‌تباره‌كه ناوی (هـ، ح، م)و له‌دایكبووی ساڵی 1979، ئێستا به‌بڕیاری دادوه‌ر راگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیدا به‌رده‌وامه".
ھ.م

