به‌غدا به بڕیارێك به‌رپرسانی زیاتر له 270 پۆستی ئیداری و ئه‌منی كه‌ركووك ده‌گۆڕێت
كورد و توركمان ناڕازین
K24 – كه‌ركووك:
وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، به فه‌رمانی نهێنی ژماره (76530)ی رۆژی 8ی ئاب/ ئۆگستی 2019، ژماره‌یه‌ك بڕیاری بۆ ئاڵ‌وگۆڕكردن و گواستنه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئیداری و ئه‌منی كه‌ركووك ده‌ركردووه و بڕیاره‌كه‌ش كورد و توركمانی شاره‌كه‌ی نیگه‌ران كردووه، به‌و پێیه‌ی پشكی شێری پۆسته‌كان دراوون به پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی شاره‌كه.
به گوێره‌ی بڕیاره‌كه، زیاتر له 270 پۆستی ئیداری و ئه‌منی پارێزگای كه‌ركووك گۆڕانكاریان به‌سه‌ردا هێنراوه و به‌رپرسانیان گواستراونه‌ته‌وه و له جێگه‌یان به‌رپرسی دیكه دانراوون.
ئه‌و بڕیاره نیگه‌رانی پێكهاته‌ی كورد و توركمانی شاره‌كه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، ژماره‌یه‌ك له نوێنه‌رانی كوردی كه‌ركووك هه‌وڵه‌كانیان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ رێگرتن له‌و گۆڕانكارییانه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه یاخود راگرتنی بڕیاره‌كه.





