حاجییەكی دیكەی ھەرێمی كوردستان لە مەككە كۆچی دوایی كرد
تەمەنی 68 ساڵ بوو
K24 - ھەولێر
حاجییەكی دیكەی ھەرێمی كوردستان لەكاتی جێبەجێكردنی فەریزەی حەج لە شاری مەككەی وڵاتی سعوودیە كۆچی دوایی كرد.
بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی ھەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "ئەمڕۆ دوای گەیشتن بە خاکی پیرۆزی عەرەفە، حاجیە مەعبوبە مستەفا عەبدولرەحمان لە تەمەنی 68 ساڵی بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد".
ئاماژە بەوەشكراوە: "کۆچکردو خەڵکی شاری هەڵەبجەیە و لەگەڵ کۆمپانیای هەواڵان بۆ حەجی ماڵی خوا گەشتی عەرەبستانی سعوودی ئەنجامدابوو".

ھەر ئەمساڵ لە 31/7/2019، حاجیەكی دیكە بە ناوی سرمێ رەمەزان یوسف خەڵکی زاخۆ لە مەككە کۆچی دوایی کرد.
ھ.م