به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌ مه‌سرور بارزانی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

جەژنی خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان پیرۆز دەکەم

K24 – هه‌ولێر:

به‌ بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانی پیرۆزه‌وه‌، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی ئاراسته‌ی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و جیهان كرد.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌:

بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە ، پیرۆزباییەکی گەرم لە موسڵمانانی کوردستان و عێراق وجیهان دەکەم . بەتایبەتیش جەژنی  خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان پیرۆز دەکەم.

لەم ساتە پیرۆزانەدا ئومێدەوارین هەموو گرژی و ئاڵۆزییەکان لەم ناوچەیەدا بە رێگەی گفتوگۆ و بە شێوەیەکی ئاشتیانە کۆتایی پێ بێن وئاشتی وئارامی سەقامگیر ببێت.

هیوادارین بە یەکریزی و تەبایی، هەموومان بە یەکەوە بتوانین ھاوکار بین لە پێناو خزمەتکردنی زیاتری گەل و گەشەسەندنی وڵات.

مەسرور بارزانی

10 /8/ 2019