سه‌رۆك بارزانی: به خوێنی شه‌هیدان ئازادی و شكۆی وڵاته‌كه‌مان پارێزراوه
په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆك بارزانی بۆ جه‌ژنی قوربان
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه، پیرۆزبایی له خه‌ڵكی كوردستان و عێراق و موسڵمانانی جیهان ده‌كات.
سه‌رۆك بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا، پیرۆزبایی له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ده‌كات و ده‌ڵێت: "به‌خوێنی ئازیزانیان ئازادی و شكۆی وڵاته‌كه‌مان پارێزراوه".
هاوكات پیرۆزبایی له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و ده‌ستخۆشیش له هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس ده‌كات، كه به ماندووێتی و شه‌ونخوونی خۆیان، ئارامی و ئاسایشی هاووڵاتیانیان پاراستووه.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:
"بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان و عێراق و هەموو موسڵمانانی جیهان دەكەم.
پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەكەم كە بە خوێنی ئازیزانیان ئازادی و شكۆی وڵاتەكەمان پارێزراوە. پیرۆزبایی لە هەموو پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم و دەستخۆشیش لە هێزەكانی ئاساییش و پۆلیس دەكەم كە ماندوو نەناسانە ئەركی پاراستنی ئارامی و ئاساییشی هاووڵاتیانیان گرتۆته ئه‌ستۆ.
جەژنتان پیرۆز و هیوای شادی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم.
مسعود بارزانی
10ـی 8ـی 2019"