سه‌رۆك بارزانی: به‌ خوێنی شه‌هیدان ئازادی و شكۆی وڵاته‌كه‌مان پارێزراوه‌

په‌یامی پیرۆزبایی سه‌رۆك بارزانی بۆ جه‌ژنی قوربان

K24 - هه‌ولێر:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه‌، پیرۆزبایی له‌ خه‌ڵكی كوردستان و عێراق و موسڵمانانی جیهان ده‌كات.

سه‌رۆك بارزانی له‌ په‌یامه‌كه‌یدا، پیرۆزبایی له‌ خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ده‌كات و ده‌ڵێت: "به‌خوێنی ئازیزانیان ئازادی و شكۆی وڵاته‌كه‌مان پارێزراوه‌".

هاوكات پیرۆزبایی له‌ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان و ده‌ستخۆشیش له‌ هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس ده‌كات، كه‌ به‌ ماندووێتی و شه‌ونخوونی خۆیان، ئارامی و ئاسایشی هاووڵاتیانیان پاراستووه‌.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی:

"بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە پیرۆزبایی لە خەڵكی كوردستان و عێراق و هەموو موسڵمانانی جیهان دەكەم.

پیرۆزبایی لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان دەكەم كە بە خوێنی ئازیزانیان ئازادی و شكۆی وڵاتەكەمان پارێزراوە. پیرۆزبایی لە هەموو پێشمەرگە قارەمانەكان دەكەم و دەستخۆشیش لە هێزەكانی ئاساییش و پۆلیس دەكەم كە ماندوو نەناسانە ئەركی پاراستنی ئارامی و ئاساییشی هاووڵاتیانیان گرتۆته‌ ئه‌ستۆ.

جەژنتان پیرۆز و هیوای شادی و بەختەوەریتان بۆ دەخوازم.

مسعود بارزانی

10ـی 8ـی 2019"