به ڤیدیۆ.. سیمیۆنی یوڤێنتۆسی به ده‌ردی ریال مه‌درید برد
ئاتڵێتیكۆ مه‌درید هاوینێكی سه‌ركه‌وتووی تێپه‌ڕ كرد
ئاتڵێتیكۆ مه‌درید دوای سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌كه‌ی له دژی ریال مه‌درید ئه‌مجاره‌یان شكستی به یوڤێنتۆسیش هێنا، له‌و یارییه‌دا جواو فێلیكیس ئه‌ستێره بچووكه پورتوگالییه‌كه‌ی ئاتڵێتیكۆ دره‌وشایه‌وه و له ماوه‌ی 10 خوله‌ك دوو گۆڵی له یوڤێنتۆس كرد.
له جامی نێوده‌وڵه‌تی پاڵه‌وانان، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید سێیه‌مین سه‌ركه‌وتنی تۆمار كرد، له دوایین یاری ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له یاریگه‌ی فرێندز ئارینا له سوید رووبه‌ڕووی یوڤێنتۆس بووه‌وه.
له خوله‌كی 24 جواو فیلیكس یه‌كه‌مین گۆڵی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی له دژی یوڤێنتۆس تۆمار كرد، دوای تێپه‌ڕبوونی 5 خوله‌ك به‌سه‌ر ئه‌م گۆڵه، سامی خزێرا ناوه‌راستكاری یوڤی ئه‌نجامه‌كه‌ی یه‌كسان كرده‌وه.
پاشان له خوله‌كی 33 جواو فیلیكس دیسان ده‌ستپێشخه‌ری له گۆڵكردن كرد و گۆڵی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی له دژی یوڤی تۆمار كرد، یارییه‌كه‌ش به‌م ئه‌نجامه له به‌رژه‌وه‌ندی یانه مه‌دریدییه‌كه كۆتایی هات.
ئاتڵێتیكۆ مه‌درید دوای ئه‌م سه‌ركه‌وتنه كۆتایی به ئاماده‌كاری و یارییه دۆستانه‌كانی ئه‌م هاوینه هێنا و راسته‌وخۆ خۆی بۆ یه‌كه‌مین یاری وه‌رزی نوێی لالیگا له دژی خیتافی هاوشاری ئاماده ده‌كات كه بڕیاره یارییه‌كه رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت.