له مزگه‌وته‌كانی كوردستان مه‌راسیمی جه‌ژنی قوربان به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه و هاووڵاتیانی كوردستان دوای نوێژی جه‌ژن و رازاندنه‌وه‌ی خوانی ماڵه‌كانیان روو له ده‌رگای یه‌كدی ده‌كه‌ن بۆ جه‌ژنه پیرۆزه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، له مزگه‌وته‌كانی هه‌رێمی كوردستان، سه‌دان هه‌زار هاووڵاتی به‌شدارییان له مه‌راسیمی نوێژی جه‌ژن كرد و سوننه‌تی نوێژی جه‌ژنیان به‌رپا كرد.
هاوكات هێزه ئه‌منییه‌كان و پۆلیس و ئاسایش پلانی تایبه‌تیان بۆ پاراستنی ره‌وشی ئه‌منی له رۆژانی جه‌ژندا هه‌یه و سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیانن.
به گوێره‌ی پێشبینییه‌كانی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان به بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له گه‌شتیارانی عه‌ره‌ب بۆ رۆژانی جه‌ژن و دوای جه‌ژن روو له سه‌یرانگه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
له سه‌نگه‌ره‌كانه‌وه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له رێی كوردستان24ه‌وه پیرۆزبایی جه‌ژن ئاراسته‌ی هاووڵاتیان و كه‌سوكاریان ده‌كه‌ن.