زانیاری نوێ له باره‌ی رووداوه‌كه‌ی ده‌ربه‌ندیخان
تاكسییه‌ك له به‌رزاییه‌وه كه‌وته ناو ده‌ریاچه‌كه و دوو كه‌س خنكان
K24 - ده‌ربه‌ندیخان:
دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، له سه‌یرانگه‌ی "بان قۆین"ی ده‌ربه‌ندیخان، ئۆتۆمبێلێكی تاكسی له به‌رزاییه‌كی زۆره‌وه ده‌كه‌وێته ناو ئاوی ده‌ریاچه‌ی ده‌ربه‌ندیخان و به‌هۆیه‌وه دایك و كوڕێك خنكان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، ئه‌و كوڕ و دایكه رۆژانه چوونه‌ته سه‌یرانگه‌كه بۆ مه‌له‌وانی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دایكه‌كه نه‌خۆش بووه و له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه رێنمایی كراوه وه‌رزشی مه‌له‌وانی بكات و چاره‌سه‌ری سرووشتی به‌كاربهێنێت.
دوای ڕووداوەکە تیمەکانی بەرگری فریاکەوتن و پۆلیس و هاتووچۆی دەربەندیخان گه‌یشتنه شوێنه‌كه و ته‌رمی دایك و كوڕه‌كه‌یان له ده‌ریاچه‌كه ده‌رهێنا.
ئ. م