"نێیمار له راهێنانه‌كانی پاریس سانجێرمان ده‌رده‌كرێت"
تۆخێل رێگه به نێیمار نادات له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كان مه‌شق بكات
تۆماس تۆخێل راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان له دوایین راهێنانه‌كانی تیپه‌كه‌ی رێگه‌ی به نێیمار نه‌دا به‌شداریی له مه‌شقه به كۆمه‌ڵه‌كان بكات و ئاگاداری كردۆته‌وه تا چاره‌نووسی خۆی یه‌كلایی نه‌كاته‌وه ده‌بێت به ته‌نیا راهێنان بكات.
به گوێره‌ی پێگه‌ی لكیپی فره‌نسا، تۆماس تۆخێل راهێنه‌ری پاریس سانجێرمان بۆ یاری داهاتووش له خولی فره‌نسا نێیماری دوورخستۆته‌وه و رێگه‌شی پێ نادات به‌شداریی له راهێنانه به كۆمه‌ڵه‌كان بكات.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆتۆته ڕوو، هێشتا پاری سانجێرمان له‌گه‌ڵ یانه‌كانی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید له باره‌ی نێیمار نه‌گه‌یشتۆته‌وه رێككه‌وتن، به‌ڵام به‌رێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌و یاریزانه بۆ وه‌رزی نوێ له پاریس نامێنێت.
نێیمار له هاوینی 2017 گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسێلۆنا به 222 ملیۆن یۆرۆ هه‌ڵوه‌شانده‌وه روویكرده پاریس سانجێرمان، نیمۆ پێشتر له كۆی 186 یاری 105 گۆڵ و 76 ئاسیستی بۆ بارسێلۆنا كرد بوو، له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریسییه‌كه‌ش له كۆی 58 یاری 51 گۆڵ و 29 ئاسیستی تۆمار كرد بوو.