مەلا بەختیار لە رووسیا سەری بۆ لینین نەوی كرد

مەلا بەختیار: سڵاوێكی پڕ رێزم لە هاوڕێ لینین

K24 - ھەولێر

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایدەگەیەنێت، لە سەردانێكیدا بۆ رووسیا لەبەردەم تەرمی مۆمیاكراوی لینین سەری نەوی كرد.

مەلا بەختیار، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك نووسیویەتی: "یەکەمین جارمە، سەردانی رووسیا و مۆسکۆ دەکەم. گەشتەکەم، لەسەردانی ئارامگای لینینەوە، دەستپێکرد. سۆزو باوەڕی جارانم، سەری بەرامبەر تەرمی مۆمیاکراوی (هاوڕێ لینین) پێ نەوی کردم و سڵاوێکی پڕ لە رێزیشم لێکرد. رامام لە رێبازی رابوردووم و بیرێکم لەئێستای رووسیا و مۆسکۆ کردەوە".

ھەروەھا مەلا بەختیار، ئاماژەی بەوەشكردووە: "مۆسکۆی لینین و مۆسکۆی پوتین، هەم زەمان و زەمینەکەی و هەم سیستەم و حوکمڕانییەکەی، گەلێک جیاوازە".

وێنەی مەلا بەختیار لە مۆسكۆ
وێنەی مەلا بەختیار لە مۆسكۆ