پێشمەرگەیەک لە کەرکووک بریندار کرا
لە گەڕەکی شۆرجە تەقە لە پێشمەرگەیەک دەکرێت
K24 – کەرکووک:
نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی ئاب، پێشمەرگەیەک بەناوی (ئیبراهیم رووحە) لە گەڕەکی شۆرجەی شاری کەرکووک، دەستڕێژی گولـلەی لێکرا و بریندارکرا.
باوکی ئەو پێشمەرگەیە بە کوردستان24ی راگەیاند، کوڕەکەی پێشمەرگەی فەوجی یەکی لیوای 106ە، لەکاتی گەڕانەوەی لە دەوامی فەرمی خۆی تەقەی لێکراوە و گولـلهیهك بەر قاچی کەوتووە و بریندار بووە".
راشیگەیاند: "دواتر گەیەندراوەتە نەخۆشخانە و ئێستا باری تەندرووستی جێگیرە".
لەبارەی هۆکاری رووداوەکە، باوکی پێشمەرگەکە گووتی: "هیچ ناخۆشییەکمان لەگەڵ کەسدا نەبووە و جارێ ناتوانین کەس تۆمەتبار بکەین".
بۆ زانیاری زیاتر، کوردستان24 پەیوەندی کرد پۆلیسی کەرکووکەوە، بەڵام بەبیانووی تەواونەبوونی لێکۆڵینەوەکان، هیچ لێدوانێکیان نەدا.

H.J