كۆیه..‌ له‌ ئه‌نجامی رووداوێكی هاتووچۆ هاووڵاتییه‌ك گیانی له ‌ده‌ستدا

لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا پیکاب و ماتۆڕسکیلێک بووە

K24 – هه‌ولێر:

بەیانی ئەمڕۆ لەسنوری کۆیە، بە هۆی رووداوێکی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا.

بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە کاتژمێر 8:30ی بەیانی ئەمڕۆ لە دووسایدی ناوشار لە نزیک زەویە سپی  رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە.

رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا پیکاب و ماتۆڕسکیلێک بووە و بەهۆیەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستداوە.

راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هاتوچۆ تیشک دەخاتە سەر ئەوەش کە ئەو رووداوە لەئەنجامی رۆیشتنی پێچەوانەی یەکێ لەشوفێرەکان روویداوە.

ماتۆڕ سوارەکە کەگیانی لەدەستداوە ناوی (ل. س.)یە و بەوتەی کەسە نزیکەکانی بەیانی ئەمڕۆ بۆ پرسەی ناسیاوێکیان ویستویەتی بێتە کۆیە و لە رێگا دووچاری رووداوی هاتوچۆ بووە.