كۆیه.. له ئهنجامی رووداوێكی هاتووچۆ هاووڵاتییهك گیانی له دهستدا
لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا پیکاب و ماتۆڕسکیلێک بووە
K24 – ههولێر:
بەیانی ئەمڕۆ لەسنوری کۆیە، بە هۆی رووداوێکی هاتوچۆ کەسێک گیانی لەدەستدا.
بەپێی راگەیەندراوی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی کۆیە کاتژمێر 8:30ی بەیانی ئەمڕۆ لە دووسایدی ناوشار لە نزیک زەویە سپی رووداوێکی هاتوچۆ روویداوە.
رووداوەکە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری توێتا پیکاب و ماتۆڕسکیلێک بووە و بەهۆیەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستداوە.
راگەیەندراوەکەی پۆلیسی هاتوچۆ تیشک دەخاتە سەر ئەوەش کە ئەو رووداوە لەئەنجامی رۆیشتنی پێچەوانەی یەکێ لەشوفێرەکان روویداوە.
ماتۆڕ سوارەکە کەگیانی لەدەستداوە ناوی (ل. س.)یە و بەوتەی کەسە نزیکەکانی بەیانی ئەمڕۆ بۆ پرسەی ناسیاوێکیان ویستویەتی بێتە کۆیە و لە رێگا دووچاری رووداوی هاتوچۆ بووە.