یەکەم کاروانی حاجیان دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان

زیاد لە حەوت هەزار حاجی دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان

K24 – هه‌ولێر:

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە، سبەی شەممە 17/08/2019 یەکەمین کاروانی حاجیان دوای بەجێگەیاندنی فەریزەی ئەمساڵی حەج لە سعوودیەوە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، سبەی کاتژمێر هەشتی بەیانی فڕۆکەیەک کە 417 حاجی هەڵدەگرێت دەگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و کاتژمێر شەش و 30 خولەکی ئێوارەش فڕۆکەیەکی دیکە کە 417 حاجی دیکەی هەڵگرتووە دەگات فڕۆخەکانی نێودەوڵەتی هەولێر.

ئاماژە بەوەشدراوە، گەشتەکان بەردەوامیان دەبێت تاکو رۆژی (29)ی ئاب و سەرجەم حاجیان کە ژمارەیان حەوت هەزار و 132 حاجییە دەگەڕێنەوە هەرێمی کوردستان.

H.J