داعش لە کەرکووک هێرشیکردە سەر حەشدی شەعبی
جموجۆڵەکانی داعش لە زیادبووندایە
K24 – ههولێر:
داعش هێرشێکی بۆ سەر پێگەکانی حەشدی شەعبی لە شارەدێ ریاز لە باشووری کەرکووک ئەنجامدا.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەرکووک رایگەیاند، ژمارەیەک چەکداری داعش، هێرشییان کردووەتە سەر چەند بنکەیەکی چەکدارانی حەشدی شەعبی لە شارەدێی ریاز، سەربە قەزای حەویجە.
میدیای حەشدی شەعبیش بڵاویکردەوە، بەرپەچی هێرشەکە دراوەتەوە و ژمارەیەک چەکداری داعش کوژران و ئۆتۆمبێلێکیش تەقێنراوەتەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، وهزارهتی بهرگری عێراق ئاشكرایکردووە، بهشێک لە چهكدارانی داعش دوای شهڕی باغۆز، هاتوونهته عێراق و توانیویانه له ناو هاووڵاتییان دا خۆیان حهشار بدهن.
لە ماوەکانی رابردووش، هێرش و جموجۆڵی داعش زیادیکردووە و هۆشداریش لەوباریەوە دراوە.
H.J