جارێكی دیكە پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە

كەشناسی راپۆرتی پێشبینیەكانی بڵاوكردەوە

K24 - ھەولێر

بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی، جارێكی دیكە پلەی گەرما لە ھەرێمی كوردستان بەرز دەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان راپۆرتی پێشبینیەكانی كەشوھەوای چەند رۆژی داھاتووی بڵاوكردەوە و ئاشكرای كرد: "سبەی دووشەممە كەمێك پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە، ئەم بەرزبوونەوەیە لە پلەكانی گەرما تا رۆژی چوارشەممە بەردەوامی دەبێت، رێژەی بەرزبوونەوەكە بە (2-4) پلەی سیلیزی دەبێت، لە ماوەی ئەم بەرزبوونەوەیە، بەرزترین پلەی گەرما رۆژی چوارشەممە دەبێت، رۆژی پێنج شەممە كاریگەری ئەم بەرزبوونەوەیە لە پلەكانی گەرما كۆتایی دێت".

راپۆرتی كەشناسی
راپۆرتی كەشناسی