سۆران.. ئاماری رووداوه‌كانی جه‌ژن راگه‌یه‌ندرا
K24 - سۆران:
عەمیدی مافپەروەر عیماد ڕێکانی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران ئاماری رووداوەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییهكهی لەڕۆژانی جەژنی قوربان بۆکوردستان24 خستەڕوو.
به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش، له ماوه‌ی پشووی جه‌ژنی قوربان، 34 حاڵه‌ت له سنووره‌كه تۆماركراون، كه به‌مشێوه‌یه‌یه:
1- 19 رووداوی ئاگرکەوتنەوەی پووش و پاوان.
2 - 6 رووداوی ئاگرکەوتنەوەی زبڵ وخاشاك.
3- 2 رووداوی ئاگرکەوتنەوە له ماڵان.
4- 2 هاووڵاتی رزگارکراون لە مەترسی خنکان، یەکێکیان خەڵکی بەسرا بوو و خاوەنی 3 منداڵ بووە، ئەوەی دیكه‌شیان گەنجێکی خەڵکی سۆران بوو.
5- 1 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لەباخچەی هاووڵاتیەك.
6- 1 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە محاویلە کارەبا.
7- 1 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە دوکانی هاووڵاتییەك.
8- 1 رووداوی ئاگرکەوتنەوە له کابینەیەك.
9- 1 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لەگەنمی هاووڵاتییەك.
به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رگری شارستانی سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له كۆی هه‌موو حاڵه‌ته‌كان، ته‌نها زیانی ماددی تۆماركراون و هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
ئ. م