سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ركۆنه‌ى ته‌قينه‌وه تيرۆریستييهكهى قامشلۆ ده‌كات
"سه‌ركۆنه"ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌ی كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان "سه‌ركۆنه"ی ئه‌و هێرشه تیرۆریستییه‌ی كرد، كه ئه‌مڕۆ له لایه‌ن رێكخراوی داعش له شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان روویدا.
له راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا هاتووه: "پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌ين و هاوخه‌ميانين، هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برينداران و به‌ركه‌وتووان ده‌خوازين".
هه‌روه‌ها هاتووه: "سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى جموجوولى تيرۆریستانى داعش و كاره تيرۆریستييهكانيان له ناوچه‌كه، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسيى راسته‌قينه‌ن".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه
به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه تيرۆریستييه ده‌كه‌ين كه تيرۆرستانى داعش ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 18/8/2019 له قامشلۆ ئه‌نجاميان دا و زيانى گيانى و ماددى لێ كه‌وته‌وه، هەروەها لە حەسەکەش مینێک بە ئۆمبێلێکدا تەقێندراوەتەوە و کەسێک بریندار بووە.
پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌ين و هاوخه‌ميانين، هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برينداران و به‌ركه‌وتووان ده‌خوازين.
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى جموجووڵى تيرۆریستانى داعش و كاره تيرۆرستييهكانيان له ناوچه‌كه، هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسيى راسته‌قينه‌ن و له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تيش پێويستى به هاوكارى و هه‌ماهه‌نگيى زياتر و كارى جدديتر ە بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه و لهناوبردنيان.
سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان
18/8/2019