سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان "سه‌ركۆنه"ى كاره تیرۆرستییه‌كه‌ى كابوڵ ده‌كات
له ئاكامدا ده‌یان هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و بریندار بوون
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكایه‌تى هه‌رێمى كوردستان، "سه‌ركۆنه"ی ئه‌و ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌ی كرد، كه ئێواره‌ی دوێنێ ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری له كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان كرده ئامانج و له ئاكامدا ده‌یان هاووڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا و بریندار بوون.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و كاره تیرۆریستییه ده‌كه‌ین كه دوێنێ ئێواره ئاهه‌نگێكى هاوسه‌رگیرى له هۆڵێكى كابوڵى پایته‌ختى ئه‌فغانستان كرده ئامانج و تێیدا به ده‌یان كه‌س كوژران و بریندار بوون.
سه‌ره‌خۆشى له كه‌سوكارى قوربانییان و گه‌ل و حكوومه‌تى ئه‌فغانى ده‌كه‌ین و هاوخه‌میانین.
كاره تیرۆریستییه‌كانى له‌م جۆره ئه‌ركێكى گه‌وره‌تر ده‌خه‌نه ئه‌ستۆى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تییه‌وه بۆ هه‌ماهه‌نگى و كارى هاوبه‌شى زیاتر دژ به تیرۆر و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆریستان.
سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان
18/8/2019

دوێنێ كه‌سێكی خۆكوژ له ئاهه‌نگێكی بووك گواستنه‌وه له كابوڵی پایته‌ختی ئه‌فغانستان خۆی ته‌قانده‌وه و به گوێره‌ی ئاماری وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان 63 كه‌س له ژن و منداڵ گیانیان له‌ده‌ستداوه و 180 كه‌سی دیكه كه سه‌رجه‌میان هاووڵاتیین بریندار بوون.
دوای رووداوه‌كه، سه‌رۆكی ئه‌فغانستان، ئه‌شره‌ف غه‌نی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبانی به به‌رپرسیاری ئه‌و كرده‌وه‌یه ناوبرد، به‌ڵام تاڵیبان كرده‌وه‌كه‌ی ئیدانه كرد و ره‌تیكرده‌وه، كرده‌وه‌ی له‌و جۆره‌ی ئه‌نجام دابێت. دواتر رێكخراوی داعش له ئه‌فغانستان به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ.