هونەرمەندێکی شاری کەرکووک کۆچی دوایی کرد
هاوڕێ و هاوڕێبازی عەلی مەردان بوو
K24 – کەرکووک:
میقداد محەمەد، هونەرمەند و مامۆستای مەقامات و کەسایەتی شاری کەرکووک کۆچی دوایی کرد.
پەیامنێری کوردستان24 لە کەرکووک رایگەیاند، میقداد محەمەد بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە و ئەمڕۆش پرسەکەی لە شاری کەرکووک دەبێت.
ئەو هونەرمەندە یەکێک بوو لە هاوڕێکانی مامۆستا عەلی مەردان و دامەزرێنەری ناوەندی عەلی مەردان بۆ مەقامات بووە.
خزمەتێکی زۆری هونەریی لە کەرکووک و کوردستان و عێراق کردووە و ماوەی 50 ساڵ کار بۆ بەرەو پێشبردنی مەقام دەکات.
H.J