رێنمایی نوێی مۆڵەتی خوێندن دیاری کرا

وەزارەتی پەروەردە مەرجەکانی وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندنی بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران ئاشکرا کرد

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رێنمای وەرگرتنی مۆڵەتی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە لایەن مامۆستا و فەرمانبەرانەوە بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە، مۆڵەت وەرگرتن بە مووچەی بنەڕەتی دەبێت و چەند مەرجێکیش بۆ ماوەی خزمەت و کۆ نمرەی گشتی و بواری خوێندنەوەکە دیاری کراوە.

H.J