دیندار زێباری ژماره‌ی ئه‌و تیرۆریسته بیانیانه ئاشكرا ده‌كات كه له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستگیركراون
زۆربه‌یان ره‌وانه‌ی دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا و روسافه كراون
K24- هه‌ولێر:
دیندار زێباری، رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی رابردوودا دادگاى لێکۆڵینەوەى ئاسایشى هەولێر (277) کەسی، بە چەند قۆناخێك رەوانەی دادگاى لێکۆڵینەوەى نەینەوای کردوونەتەوە، کە پێشتر بە تۆمەتی تیرۆر و په‌یوه‌ندییان به رێكخراوه تیسرۆیستییهكانهوه دەستگیرکرابوون.
ئاشكراشیكرد، 576 دەستگیرکراوی دیکەش لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رەوانەی دادگای روسافە کراون.
زێباری گوتیشی: لە چەند ساڵی رابردوودا بەتۆمەتی تیرۆر 15 کەسی تورك، 3 کەسی ئەڵمانی، 3 رووسی و 2 کەسی ئازەربایجانی بەتۆمەتی تیرۆر دەستگیرکراون و رەوانەی وڵاتەکانیان کراونەتەوە، ئەمە جگە لەوەی رۆژنامەنووسی بە رەگەز ژاپۆنی "کۆسوکی سۆنیۆ کا" بە تۆمەتی بوونی پەیوەندیی بە داعشەوە دەستگیر کراوە و بە هەماهەنگی لەگەڵ حکوومەتی ژاپۆن نێردراوەتەوە وڵاتەکەی.
رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان ئاماژەی بەوەشدا،30 ئافرەت دەستگیرکراون، لەناویاندا 8 ئافرەتیان یان سزا دراون و 6 نەوجەوانی دیكه‌ش دەستگیرکراون.
له‌كاتی هێرشی داعش و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق و هێزه ئه‌منییه‌كان له دژی چه‌كدارانی ئه‌و رێخكراوه له مووسڵ و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق، رۆژانه چه‌ندین كه‌س كه په‌یوه‌ندییان به رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانه‌وه هه‌بوو، له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی ئاواره‌كان له‌و شوێنانه روویان له هه‌رێمی كوردستان ده‌كرد، به‌ڵام به‌هۆی به‌هێزی هه‌واڵگری كوردستان و چاوكراوه‌یی هێزه ئه‌منییه‌كان، له كاتی پشكنینیان ئه‌و تیرۆریستانه له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ده‌ستگیرده‌كران و له خێزانه‌كان جیا ده‌كرانه‌وه.
H.B