محه‌مه‌د حه‌لبووسی داوای قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجه كورده ده‌كات كه له فه‌لوجه هێرشی كرایه سه‌ر
پارێزگای ئه‌نباڕ: ھەڵوێستی ھەرێمی کوردستان‌مان لە یاد ناچێ كاتێك بۆ ماوەی 3 ساڵ میوانداری ئاواره‌كانی ئێمه‌ی كرد
K24- ئه‌نباڕ:
محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئیدارەی خۆجێیی پارێزگاری ئەنباڕ رادەسپێرێت، کە قەرەبووی ماددی و مەعنەوەی ئەو گەنجە بگرنە ئەستۆ، كه به‌ر له چه‌ند رۆژێك له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه له شاری فه‌لوجه له‌سه‌ر پۆشینی جلی كوردی، هێرشی كرایه سه‌ر و حه‌لبووسی داواشیكرد، رێکكاری یاسایی بەرامبەر بەو کەسانە بگیرێتە بەر، کە ھێرشەکەیان ئەنجامداوە.
له‌م باره‌شه‌وه جاسم عه‌سه‌ل، جێگری پارێزگاری ئه‌نباڕ له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24 جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئەوانەی کە ھێرشیان کردووەتە سەر گه‌نجه كورده‌كه "هونه‌ر بلباس"، بە گوێرەی بریاری دادگا دەستگیرکراون.
جه‌ختیش ده‌كاته‌وه، ئێمە وەك حکوومەتی خۆجێیی پارێزگای ئه‌نباڕ داوامان لە ھێزە ئەمنییه‌كان كردووه، یەکڕیزی میللەتەکەمان بپارێزن.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، ھەڵوێستی ھەرێمی کوردستانیشمان لە یاد ناچێ، كاتێك بۆ ماوەی 3 ساڵ میوانداری ئێمە و ئاوارەکانی ئەنباڕ و شارە سونەیەکانی عێراقیان کرد.
به‌ر له چەند رۆژێك چەند چەکدارێکی حەشدی شەعبی بەھۆی پۆشینی جلوبەرگی کوردی، ھێرشیان كرده سەر کوڕە کوردێکی شاری ھەولێر به‌ناوی "هونه‌ر بلباس" لە قەزای فەلوجە، ئەمەش کاردانەوەی توندی بە دوای خۆیدا ھێنا‌و و وێڕای ناڕه‌زایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئیداره‌ی پارێزگای ئه‌نباڕ و قه‌زای فه‌لوجه‌ش هاتنه ده‌نگ.
H.B